له‌یادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه حكومه‌تی عێراق داوای وه‌ستانه‌وه دژ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبی به‌عس ده‌كات
حكومه‌تی عێراق له ئێستادا له‌سه‌روبه‌ندی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یه كه حزبی به‌عسی سه‌دامی پێده‌ناسێنرێت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق (عه‌لی ده‌باغ) رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق له‌م رۆژه‌دا یادی تاوانی كومه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته‌وه و داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات كه به‌و په‌ڕی هێزه‌وه دژ به گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبی به‌عسی سه‌دامی دزه‌كردنیان بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسی بوه‌ستن كه به‌رپرسیاره له‌ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه.
عه‌لی ده‌باغ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه حزبی به‌عس ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی له ئامێز گرتووه كه كه‌كاریان كوشتن و وێرانكردنی عێراق و گه‌له‌كه‌یه‌تی.
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئه‌وه‌ی روونكردۆته‌وه كه حكومه‌تی عێراق له ئێستادا له‌سه‌روبه‌ندی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یه كه حزبی به‌عسی سه‌دامی پێده‌ناسێندرێت له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی تاوانی به‌كۆمه‌ڵكوژی ده‌رهه‌ق به رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق.